پێده‌چێت ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی سێرجیۆ باتیستا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تانگۆـدا بكات له دوا یاری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكی له پاڵه‌وانیه‌تی كۆپا ئانریكا كه بریاره سبه‌ی ئه‌نجام بدرێـت.
له دوو یاری ڕابردوو ئه‌ڕجه‌نتین یه‌كسان بوو به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا و كۆڵۆمبیا،بۆیه باتیستا ناچاره گۆڕانكاری ئه‌نجام بدات.
ESPN Deportes بڵاوی كرده‌وه كه‌وا هێڕشبه‌ری مانچێستێر سیتی كاڕلۆس تێڤێز،هێڕشبه‌ری ناپۆلی ئیزكوێل لاڤێزی،ئیڤێر بانێگا،ئێستێبان كامبیاسۆ دوور ده‌خرێنه‌وه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
له شوێنی ئه‌وان یاریزانان فێرناندۆ گاگۆ،سێرجیۆ ئاگوێرۆ،ئانخێل دی ماریا و گۆنزالۆ هیگواین یاری ده‌كه‌ن وه شێوازی یاریش له 4-3-3 ده‌گۆڕێت بۆ 4-2-3-1.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌ڕجه‌نتین بێت.
سێرجیۆ ڕۆمێرۆ
پابلۆ زابالێتا ، نیكۆلاس بۆڕدیسۆ ، گابریێل میلیتۆ ، خاڤیێر زانێتی
فێرناندۆ گاگۆ ، خاڤیێر ماسكێڕانۆ
ئانخێڵ دی ماریا ، سێرجیۆ ئاگوێڕۆ ، لیۆنێل مێسی
گۆنزالۆ هیگواین